٦ ئازار ٢٠٢١ - ٠٩:٢٦
بەیانیەی هاوبەشی ترۆئیکای ئەورووپا سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران

سێ وڵاتی ئەورووپی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان واژۆ کردووە بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی رایانگەیاند کە دەرکردنی بڕیار نامە دژی ئێران ڕادەگرین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ترۆئیکای ئەورووپیی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان واژۆ کردووە پاش قبووڵ نەکردنی دەرکردنی بڕیارنامە دژی ئێران، بەیانیەی هاوبەشیان دەرکرد.

ترۆئیکای ئەورووپی سێ وڵاتی ئینگلیس و ئەڵمان و فەڕانسە دەگرێتەوە کە لەم بەیانیەدا نووسیویانە: هێشتا لە پێشێل کردنی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێران نیگەرانین. ڕاگەیندراوی ئێران سەبارەت بە ڕاگرتنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ بەڕاستی جێی نیگەرانییە و ئەمەش دڵنیا بوون لە ئاشتی خوازانە بوونی چالاکییەکانی ئێران بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دژوارتر دەکاتەوە.